عێراق.. 10 بازرگانی ماددەی هۆشبەر لە 6 پارێزگای جیاجیا دەستگیرکران
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • عێراق.. 10 بازرگانی ماددەی هۆشبەر لە 6 پارێزگای جیاجیا دەستگیرکران

عێراق.. 10 بازرگانی ماددەی هۆشبەر لە 6 پارێزگای جیاجیا دەستگیرکران

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
عێراق.. 10 بازرگانی ماددەی هۆشبەر لە 6 پارێزگای جیاجیا دەستگیرکران
0

لایک

دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، 10 بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان لە 6 پارێزگای عێراق دەستگیرکران.

دەزگاکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنە بەردەوامەکان و بەدواداچوون بۆ بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان، مەفرەزەکانمان 10 کەسیان دەستگیرکردووە کە تۆمەتبارن بە بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان لە هەریەک لە پارێزگاکانی (سەلاحەددین، واست، بابل، بەسرە، کەرکوک و نەینەوا).

بەپێی روونکردنەوەکە ئەوەش هاتووە، “یەکێک لە دەستگیرکراوان بڕی 40 هەزار حەبی هۆشبەر لە جۆرە جیاوازەکانی لا بووە کە بەنیازبووە لە نەینەوا بیفڕۆشێت”.

باس لەوەشکراوە، “لەمیانی ئۆپەراسیۆنەکاندا 13 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر ی جۆراوجۆر دەستیان بەسەرداگیراوە”.

جێی باسە، تۆمەتبارەکان دوای لێپرسینەوە رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراون.