تەندروستی سلێمانی داوا لە هاووڵاتییان دەکات خۆیان کەرەنتین بکەن
  • TEBA KURDİ
  • تەندورستی
  •   تەندروستی سلێمانی داوا لە هاووڵاتییان دەکات خۆیان کەرەنتین بکەن

  تەندروستی سلێمانی داوا لە هاووڵاتییان دەکات خۆیان کەرەنتین بکەن

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
  تەندروستی سلێمانی داوا لە هاووڵاتییان دەکات خۆیان کەرەنتین بکەن
0

لایک

لە سلێمانی پەتا لەناو هاووڵاتیاندا بڵاوبووەتەوە، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی سلێمانی داوادەکات، هاووڵاتیان خۆیان لە نەخۆشییەکە بپارێزن و هاوشێوەی تووشبوون به‌ په‌تای کۆڕۆنا خۆیان کەرەنتین بکەن.

ئەمڕۆ سێشەممە 15ـی تشرینی دووەمی 2022، ماڵپەری بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی سلێمانی، لەبارەی بڵاوبوونەوەی پەتای وەرزی، داوا لە هاووڵاتیان دەکات خۆیان لە نەخۆشییەکە بپارێزن و لە کاتی نەخۆشکەوتندا خۆیان کەرەنتین بکەن و ماسک بەکاربهێنن.

زانیار ئاغالە، پزیشكی پسپۆڕی هەناوی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، نەخۆشی و پەتا لەناو هاووڵاتیاندا بڵاوبووەتەوە، کە نیشانەکانی (لەرز و تا، لەش داهێزران، قوڕگ گیران و سەرئێشە)ی هەیە و زۆرینەی تووشبووەکان نیشانەیەک یان زیاتریان تێدا دەرکەوتووە.

ئەو پزیشکە هۆکاری بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە، بۆ جێبەجێ نەکردنی رێکارەکانی خۆپارێزی گه‌ڕاندووه‌ته‌وه‌ و روونیكردووته‌وه‌، تائێستا کۆڕۆنا لەناو هاووڵاتیاندا ماوە و لە پشکنینەکاندا ئەوەیان بۆ دەرکەوتووە، بەڵام ئەم نەخۆشییەی ئێستا بڵاوبووەتەوە، بە ئەگەری زۆرەوە ئەنفلۆنزایە، چونكە لە سلێمانی باوە لە ناوەڕاستی پایزدا ئەنفلۆنزا بڵاودەبێتەوە.