کەسێک لە سلێمانی دایکی دەکوژێت و دواتر کۆتایی بە ژیانی خۆی دەهێنێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • کەسێک لە سلێمانی دایکی دەکوژێت و دواتر کۆتایی بە ژیانی خۆی دەهێنێت

کەسێک لە سلێمانی دایکی دەکوژێت و دواتر کۆتایی بە ژیانی خۆی دەهێنێت

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:41
کەسێک لە سلێمانی دایکی دەکوژێت و دواتر کۆتایی بە ژیانی خۆی دەهێنێت
0

لایک

ئێوارەی رۆژی هەینی 11-11-2022، لە ناحییەی بەکرەجۆی سەر بە پارێزگای سلێمانی کەسێک دایکی خۆی کوشت و پاشان خۆیشی کوشت.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لەمبارەیەوە رایگەیاند، بەپێی زانیارییەکانیان لە ناحییەی بەکرەجۆ، كوڕێک دایكی خۆی كوشتووە‌ و دواتر بەهەمان ئەو چەکەی دایکی پێ کوشتووە لە‌ گۆڕستانی عەواڵ خۆی كوشتووە.

پۆلیسی سلێمانی جەختیشی کردووەتەوە کە تاکو ئێستا هۆکاری رووداوەکە نەزانراوە و لێکۆڵینەوەکانیان لەسەر رووداوەکە بەردەوامی هەیە.