لە مزگەوتێکی سلێمانی 50 قورئان دزرا

لە مزگەوتێکی سلێمانی 50 قورئان دزرا

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:41
لە مزگەوتێکی سلێمانی 50 قورئان دزرا
0

لایک

لە مزگەوتێکی شاری سلێمانی زیاتر لە 50 قورئان دزراوە و تائێستاش کەس لەسەر روwداوەکە دەستگیرنەکراوە.

محەمەد سەرگەتی، پێشنوێژ و وتارخوێنی، مزگەوتی حاجی کەریمی بێ کراس رایگەیاند؛ لە مانگی تەمموزی رابردووەوە تائێستا بە سێ جار زیاتر لە 50 قورئان لە مزگەوتەکە دزراوە کە 25 دانەیان بە زاخاوی ئاڵتون نوسراوە و 25 دانەکەی دیکەش شاهانەن و بۆ دیاری کردن دەبێت بەخەتی ناوازە نوسراوە و نرخی هەر دانەیەک لە قورئانەکان 100 هەزار دینارە.

ئاماژەی بەوەشکرد، سکاڵامان تۆمار کردووە بەڵام کەس لەسەر ئەو رووداوە دەستگیرنەکراوە.