هەولێر.. زیاتر لە 13000 زەوی کارت بە تاپۆ دەکرێن
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • هەولێر.. زیاتر لە 13000 زەوی کارت بە تاپۆ دەکرێن

هەولێر.. زیاتر لە 13000 زەوی کارت بە تاپۆ دەکرێن

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:41
هەولێر.. زیاتر لە 13000 زەوی کارت بە تاپۆ دەکرێن
0

لایک

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار رایگه‌یاند، كاركردن بۆ چارەسەركردنی زەوییە كارتەكانی سنووری شاری هەولێر(ئەربیل) و دەوروبەری بەردەوامە و بەمزوانە زیاتر لە 13 هەزار كارتی زەوی دەكرێن بە سەنەد.

ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار سەبارەت بە پرۆسەی گۆڕینی زەوییە كارتەكان بۆ تاپۆ لە شاری هەولێر و دەوروبەری، رایگەیاند، “بە مەبەستی چارەسەركردنی گرفتی زەوییە كارتەكان و گۆڕینیان بە سەنەد بەڕێوەبەرایەتیی یەكەی گۆڕینی كارتی زەوی بۆ سەنەدمان لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دامەزراند و ئێستا ئەندازیاران و فەرمانبەرانی ئەم یەكەیە بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان كار لەسەر گۆڕینی كارتەكانی شاری هەولێر و دەوروبەری دەكەن و تاكو ئێستاش ژمارەیەكی زۆر كارتی زەوی كراون بە سەنەد”.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئێستا لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتیی یەكەی گۆڕینی كارتی زەوی بۆ سەنەد كاری زیاتر لە 13 هەزار كارت لە سنووری باغمرە شهاب و گەڕەكی ژین و بێریات و حزە و گردجوتیار و كەسنەزان بەرەو كۆتایی دەچێت و پێویستە خاوەن زەوییەكان لە ئێستاوە دەست بە ئامادەكردن و كۆكردنەوەی كارتەكانیان بكەن، لە نزیكترین كاتدا لەلایەن شارەوانییەوە ئاگادار دەكرێنەوە بۆ ئەوەی دەست بە مامەڵەكردن بكەن.

باسی له‌وه‌شكرد، “ئەو 13 هەزار كارتە كەوتوونەتە باغمرە شهاب لە بەشی باغمرە ئەفەندی 7528 كارت، گەڕەكی ژین لە دارەتوو 3596 كارت، بێریات و حزە 1288 كارت، گردجوتیار لە بەشی كورانی نوێ 638 كارت، بەشێک لە كەرتی 95ی كەسنەزان كە ئەویش 239 كارتە و لە داهاتوویەكی نزیكدا دەست بە جێبەجێكردنی مامەڵەكان دەكرێت و پرۆسەكەش بەردەوام دەبێت”.