بانکی رافیدەین پێشینەی دارایی دەداتە عومڕەکاران

بانکی رافیدەین پێشینەی دارایی دەداتە عومڕەکاران

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:41
بانکی رافیدەین پێشینەی دارایی دەداتە عومڕەکاران
0

لایک

بانکی رافیدەین رایگەیاند، بڕیاردراوە بەبێ سوود پێشینەیەک بەبڕی دوو ملیۆن دینار بە هاووڵاتیان بدرێت بەمەبەستی بەجێگەیاندنی عومڕە، تاکە مەرجیش ئەوەیە ئەو کەسە فەرمانبەری حکومەت بێت و مووچەکەی لە بانکەکەیان وەربگرێت یان ئەگەر هاووڵاتییەک داوای بکات، دەبێت فەرمانبەرێکی حکومەت پشتگیری بکات و ببێت بە “کەفیل”ـی.

ئەمڕۆ سێشەممە، بانکی رافیدەین کە بانکێکی حکومییە لە عێراق بە هەشت مەرج پێدانی پێشینەی عومڕە بە هاووڵاتیان راگەیاند و ئاشکرایکرد، پێویستە ئەو کەسەی داوای پێشینەکە دەکات کە بڕەکەی 2000000 (دوو ملیۆن دینارە)، فەرمانبەری هەمیشەیی دەوڵەت بێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو بڕەپارەیەش لە ماوەی 20 مانگدا لە کەسی سوودمەندبوو وەردەگیرێتەوە و بەبێ سوودیش دەبەخشرێت، بەڵام پێویستە فەرمانبەرەکە هەژماری لە بانکی رافیدەین هەبێت.

ئەوەش خراوەتەڕوو، هاووڵاتیانیش دەتوانن لەو پێشینەیە سوودمەند بن، بەو مەرجەی پشتگیری فەرمانبەرێکی هەمیشەیی حکومەت بهێنن کە لە بانکەکەیان هەژماری هەیە و مووچەی مانگانەی تێدا وەردەگرێت.