هەرچەندە بڕیاربوو سبەی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغداد بکەن، بەڵام سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران ئاشکرایکرد، هێشتا وادەی سەردانیکردنی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەدیارینەکراوی ماوەتەوە.
ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران بەمیدیایی نزیک حیزبەکەی راگەیاندوە، سبەی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان ناچێتە بەغدا و چاوەڕێ دەکەن حکومەتی عێراق وادەیان بۆ دیاری بکات ئەو کات دەچنە بەغدا.
رۆژی هەینی (4ی تشرینی یهكهم 2022)، فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە بەغداد رایگەیاندبوو، رۆژی سێشەممە (8ی تشرینی دووهم 2022)، شاندێکی حکومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغداد دەکات و ئامانجی شاندەکەش گفتوگۆکردنە لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجەی 2023.
سەبارەت بە ئەندامانی شاندەکە، فارس عیسا وتی: شاندەکەی حكومهتی ههرێمی كوردستان بە سەرۆکایەتی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری و ئەندامییەتی ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، عەبدولحەکیم خەسرۆ، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بهدواداچوون و فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان له بهغدا دهبێت.