یەکێتی بۆ پارتی: ئومێدمان وایە بەستنی کۆنگرە لە قازانجی تەبایی و حوکمڕانییەکی باشتر بووبێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • یەکێتی بۆ پارتی: ئومێدمان وایە بەستنی کۆنگرە لە قازانجی تەبایی و حوکمڕانییەکی باشتر بووبێت

یەکێتی بۆ پارتی: ئومێدمان وایە بەستنی کۆنگرە لە قازانجی تەبایی و حوکمڕانییەکی باشتر بووبێت

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:41
یەکێتی بۆ پارتی: ئومێدمان وایە بەستنی کۆنگرە لە قازانجی تەبایی و حوکمڕانییەکی باشتر بووبێت
0

لایک

مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان له‌ په‌یامێكدا بۆ کۆمیتەی ناوەندیی نوێی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگه‌یاند، “ئومێدمان وایە راسپاردە و بڕیارەکانی کۆنگرە بە قازانجی سەرخستنی ئەزموونی گەلەکەمان بووبێت”.

مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان له‌ په‌یامێكدا بۆ کۆمیتەی ناوەندیی نوێی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگه‌یاند، “بەناوی یەکێتییه‌وه‌ پیرۆزبایی سەرکەوتنی کۆنگرەی چواردەمینی پارتەکەتان و ھەڵبژاردنی سەرکردایەتی نوێی پارتی دیموکراتی کوردستانتان لێدەکەین”.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، “ئومێدمان وایە راسپاردە و بڕیارەکانی کۆنگرە بە قازانجی سەرخستنی ئەزموونی گەلەکەمان و تەبایی و حکومڕانییەکی باشتر و شایانی ھاووڵاتیانی کوردستان بووبێت”.

له‌ماوه‌ی چوار رۆژی رابردوودا پارتی دیموكراتی كوردستان كۆنگره‌ی 14ـی خۆی به‌ست، كه‌ تیایدا مه‌سعود بارزانی به‌ سه‌رۆکی پارتی هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌ و هه‌ریه‌كه‌ له‌ نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانیش به‌ جێگرانی یه‌كه‌م و دوه‌می سه‌رۆکی پارتی هه‌ڵبژێردران، هاوكات كۆمیته‌ی ناوه‌ندیش هه‌ڵبژێردرا كه‌ له‌ 51 ئه‌ندامی سه‌ره‌كی و 9 ئه‌ندامی یه‌ده‌گ پێكهاتووه‌.