پۆلیسی هەولێر(ئەربیل) رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە لە گەڕەکی تەیراوە کەسێک براکەی خۆی بە 11 فیشەک کوشتووە و دواتر رایکردووە.
وتەبێژی پۆلیسی هەولێر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا رایگه‌یاند، “كاتژمێر 1:30 ى بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەکی تەیراوە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە گەنجێکی تەمەن 21 ساڵ بەناوی (جێگر رێگر مستەفا) لەنێو ئۆتۆمبێلەکەی لەلایەن براکەیەوە بە یازدە فیشەک کوژرا”.
راشیگه‌یاند، “دوای کەمتر لە پێنج کاتژمێر تۆمەتبارەکە لەلایەن تیمه‌كانی سه‌ر به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌مانه‌وه دەستگیرکرا بە ناوی (ج، رێگر مستەفا) تەمەن 19 ساڵ”.
وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، لەدوای لێکۆڵینەوە دەست بەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەر و چەک و چەند کەرەستەیەکی دیکەی قەدەغەکراو دەست بەسەرگیراوە کە بە هەردوو کوژراو و بکوژەکە بووە.