ئه‌مڕۆ محه‌مه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی عێراق پێشوازی له نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، ئیمانوێڵ ماكرۆن كرد و داوایه‌كی فه‌رمییش بۆسه‌ردانی پاریس پێگه‌یشت.
نووسینگه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی عێراق، له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، له نووسینگه‌ی خۆی، سوودانی پێشوازی له‌نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقا، پاتریک دۆریل و شاندی یاوه‌ری كرد.
لە دیدارێکدا شاندی فه‌ره‌نسی نامه‌یه‌كی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، ئیمانۆیل ماكرۆن به‌دەستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران گه‌یاند، كهجهختی له گرنگی په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵیه‌كان و هه‌وڵدان بۆ پێشخستنی بواری هاوكاری و هاوبه‌شی له‌نێوان هه‌ردوو وڵات دەکرد، هه‌روه‌ها داوایه‌كی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسای لەخۆ دەگرت بۆ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، كه سه‌ردانی فه‌ره‌نسا بكات و له به‌رامبه‌ردا سوودانی پەیمانی دا كه له‌نزیكترین ده‌رفه‌ت دا ئه‌م سه‌دانه ئه‌نجام بدات.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، سه‌رۆكی حكومه‌تی عێراق گرنگی هاوكاری له‌گه‌ڵ لایه‌نی فه‌ره‌نسی بۆ هاوكاریكردنی عێراق له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پاره دزراوه‌كان دووپاتكرده‌وه، لەگەڵ بەشداریکردنی لە بەهێزکردنی تواناکانی لێکۆڵەران لەدەستەی دەستپاکی و هاوكاریكردنی عێراق له‌بواری پشتگیریكردنی كه‌رتی ته‌ندروستی.
له به‌رامبه‌ردا، درۆیل بەشداری فەرەنسای لە كۆبوونه‌وه‌ی (لوتکەی بەغداد) دووپاتكرده‌وه، کە بڕیارە لە کۆتایی ئەمساڵ به‌ڕێوه‌بچێت، هەروەها جەختی کرد، کە سەرۆکی فەرەنسا ئیمانۆئیل ماکرۆن بەنیازە لە نزیکترین کاتدا سەردانی عێراق بکات.