دارا ره‌شید، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند، ده‌یانه‌وێت بازاڕى كار بۆ ده‌ستى كارى ناوخۆیى زیاتر بكه‌ن و كارئاسانیش بۆ به بازاركردنى به‌رهه‌مه‌كانیان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و ماف و ئیمتیازاتانهى له‌كه‌رتى تایبه‌ت هه‌یه هاوشێوه‌ى كه‌رتى گشتى (حكومى) پارێزراوبێت به‌تایبه‌ت له ده‌سته‌به‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى و خانه‌نشینى بۆیان.
دارا ره‌شید ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له‌میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى رێكخراوى UNDP و ستافى هونه‌رى Team International و به‌ئاماده‌بونى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم و ههماههنگكارانى رووپێو له ده‌سته‌ى ئامار، رایگه‌یاند، “ئه‌نجامدانى رووپێویی یه‌كێكه له پلانه ستراتیژیه‌كانى وه‌زاره‌ت، به‌ئامانجى دۆزینه‌وه‌ى میكانزمى گونجاو بۆ زیاتر رهخسانى هه‌لى كار بۆ ده‌رچووانى زانكۆ و په‌یمانگه‌كان و بره‌ودان به به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى پیشه‌یى و تواناكانى ده‌ستى كار له‌كه‌رتى تایبه‌ت له‌ڕێگه‌ى نه‌هێشتنى رووتین و چاكسازیكردن له‌تۆماركردنى دامه‌زراوه نافه‌رمیه‌كان و رۆڵ بینینى زیاترى كه‌رتى تایبه‌ت هاوشانى كه‌رتى حكومى له هه‌رێمى كوردستان”.
ئەوەشی وتووە، ده‌یانه‌وێت بازاڕى كار بۆ ده‌ستى كارى ناوخۆیى زیاتر بكه‌ن و كارئاسانیش بۆ به بازاڕكردنى به‌رهه‌مه‌كانیان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و ماف و ئیمتیازاتانهى له‌كه‌رتى تایبه‌ت هه‌یه هاوشێوه‌ى كه‌رتى گشتى (حكومى) پارێزراوبێت به‌تایبه‌ت لهدهستهبهرى كۆمه‌ڵایه‌تى و خانه‌نشینى بۆیان.
ئەوەش هاتووە، له كۆبوونه‌وه‌كه ئاماژهدراوە به راسپارده‌كان بۆ لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن كار سوود له ده‌رئه‌نجامه‌كانى رووپێو ببینن بۆ مه‌به‌ستى گه‌شه‌پێدانى كه‌رته‌كانه ئابوورى.
جێی باسە، ئه‌م رووپێوه یه‌كێكه له رووپێوه ئابووریه گرنگه‌كان و له‌ژێر سه‌رپه‌رشتى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم له ناوه‌ڕاستى ساڵى 2021 ئاماده‌كارى بۆكرا بۆ ئه‌نجامدانى رووپێوهكه، كارى مه‌یدانى له ئادارى 2022 به‌شێوه‌ى چاوپێكه‌وتنى راسته‌خۆى خاوه‌نكار له‌ڕێگه‌ى خێزانه‌كانه‌وه ئه‌نجامدرا لە رێگای بەڕێوەبەرایەتیەکانی ئامار لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان و بڕیاره له ماوه‌یه‌كى نزیكدا ده‌رئه‌نجامه‌كان رابگه‌یه‌نرێت لهكۆنفراسێكی تایبه‌ت به‌ئاماده‌بوونى لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار و نوێنه‌رانى رێكخراوه‌كان.