پۆلیسی هەولێر: پیاوێک لەلایەن ژنەکەیەوە دەکوژرێت و دواتر دەسووتێندرێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • پۆلیسی هەولێر: پیاوێک لەلایەن ژنەکەیەوە دەکوژرێت و دواتر دەسووتێندرێت

پۆلیسی هەولێر: پیاوێک لەلایەن ژنەکەیەوە دەکوژرێت و دواتر دەسووتێندرێت

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:41
پۆلیسی هەولێر: پیاوێک لەلایەن ژنەکەیەوە دەکوژرێت و دواتر دەسووتێندرێت
0

لایک

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر(ئەربیل) رایگەیاند، شەوی رابردوو رووداوێکی کوشتن روویداوە، دوای لێکۆڵینەوەکانیان بۆیان دەرکەوتووە ئەو پیاوە لەلایەن ژنەکەیەوە کوژراوە، دواتر لە گەرماوی ماڵەکەیدا نەوتی پێدا کردووە و سووتاندوویەتی.

بەپێی وتەی هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، ئەو پیاوەی کوژراوە کوردە و ناوی (ئەحمەد جەواد)ـە تەمەنی 43 ساڵان بووە، خەڵکی هەولێرە و فەرمانبەری وەزارەتی رۆشنبیریی حکومەتی هەرێم بووە. ژنەکەیشی بە رەچەڵەک عەرەبە. ماوەی حەوت ساڵە ژیانی هاوژینییان پێکهێناوە و خاوەنی دوو منداڵن و ژنەکەش تەمەنی 29 ساڵانە و ناوی (د.غ.م)ـە.

ئاشکراشیکردووە، دوای هەشت کاتژمێر لە لێکۆڵینەوە بۆیان دەرکەوتووە ژنەکە بە چەکوش پیاوەکەی کوشتووە دواتر سوتاندوویەتی و ماڵەکەی جێهێشتووە و دواتر لە کاتی گەڕانەوەیدا بە دراوسێکانی وتووە هاوسەرەکەی خۆی سوتاندووە.

باسی لەوەشکرد، ئەو پیاوە و هاوسەرەکەی کێشەی خێزانیان هەبووە و تووشی دەمەقاڵێ بوون و لەو کاتەدا هاوسەکەی هێرشی کردووەتە سەر پیاوەکە و کوشتوویەتی.