بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر(ئەربیل) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بە دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک کردووە کە پێشتر فرمانی دەستگیکردنی هەبووە.
لە دەقی راگەیەندراوەکەی پۆلیسی پارێزگای هەولێر هاتووە:
بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان/ نوسینگەی ڕۆژهەڵات، تۆمەتبارێکیان بەناوی (ف. ح. ح.) دەستگیر کرد، کە فەرمانی دەستگیر کردنی هەبوو بەپێی ماددە (٢٦)ی ماددە هۆشبەرەکان، بە مەبەستی گرتنە بەری ڕێککارە یاساییەکان ڕادەستی بنکەی ئاسایشی زیلان کرا.