بەرپرسی یەکێک لە ویلاتەکانی داعش دەستگیردەکرێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • بەرپرسی یەکێک لە ویلاتەکانی داعش دەستگیردەکرێت

بەرپرسی یەکێک لە ویلاتەکانی داعش دەستگیردەکرێت

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
بەرپرسی یەکێک لە ویلاتەکانی داعش دەستگیردەکرێت
0

لایک

وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگه‌یاند، له‌ ئۆپەراسیۆنێکدا توانیویانه‌ ئەبوھەمزە متویتی، بەپرسی ویلایەتی داعش لە کەرکوک ده‌ستگیربكه‌ن.

لیوا یەحیا رەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، “بە پشتبەستن بە رێنماییەکانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر ئۆپەراسیۆنێکی ئەنجامدا و توانرا سەرکردەی تیرۆریستی داعش كه‌ نازناوی ئەبوھەمزە متویتی هه‌یه‌ ده‌ستگیربكرێت”.

ئەوەشی ئاشکراکردووە، ئەبوھەمزە متویتی بەپرسی ویلایەتی داعش بووه‌ لە کەرکوک و پێشتریش له‌ فەرماندەی رێكخراوه‌كه‌ لە ویلایەتی نەینەوا کاریکردووە و پەیوەندی بە باندە تیرۆریستییەکانی داعشەوە هەیە.