لولا دا سیلڤا بە سەرۆکی نوێی بەرازیل هەڵبژێردرا
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • لولا دا سیلڤا بە سەرۆکی نوێی بەرازیل هەڵبژێردرا

لولا دا سیلڤا بە سەرۆکی نوێی بەرازیل هەڵبژێردرا

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
لولا دا سیلڤا بە سەرۆکی نوێی بەرازیل هەڵبژێردرا
0

لایک

ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی بەڕازیل بڵاویکردەوە، لولا دا سیلڤا وەکو سەرۆکی وڵاتەکە هەڵبژێردرا.

لەمیانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی بەڕازیل سەروو 120 ملیۆن هاووڵاتیی بەڕازیلی مافی دەنگدانیان هەبوو و لولا دا سیلڤا بە بردنەوەی 50.9٪ـی دەنگەکان توانی بەسەر جایر بۆلسۆنارۆ، سەرۆکی پێشووی وڵاتەکە سەربکەوێت و دوای زیاتر لە دەیەیەک جارێکی دیکە دەسەڵاتی وڵاتەکەی بگرێتەوە دەست.

لولا دا سیلڤای تەمەن 77 ساڵ بە داکۆکیکارێکی سەرسەختی پاراستنی دارستانەکانی ئەمازۆن و هەوڵەکان بۆ نەهێشتنی هەژاری لە وڵاتەکەیدا دەناسرێت. پێشتریش لە نێوان ساڵانی 2003 بۆ 2010 سەرۆکایەتیی وڵاتەکەی کردووە.

دوای جیاکردنەوەی 99.9٪ـی دەنگەکان، دا سیلڤا لەسەر سەکۆیەک قسەی بۆ دەنگدەرانی کرد و وتی، “ئەرکی هەرە لەپێش و گرنگ ئەوەیە کە دڵنیایی بدەین لەوەی هەموو منداڵێک، هەموو ژن و پیاوێک بتوانن هەموو رۆژێک نانی بەیانی، نیوەڕۆ و ئێوارە بخۆن”.

ئەمە لەکاتێکدایە کە بەگوێرەی بانکی جیهانی، لە سەردەمی دەسەڵاتی بۆلسۆنارۆدا کە ساڵی 2019 دەستیپێکرد، 9.6 ملیۆن کەس لەو وڵاتەدا کەوتوونەتە ژێر هێڵی هەژاری.