شارەزایەکی بواری کەشناسی: سبەی بارانبارین دەستپێدەکاتەوە
  • TEBA KURDİ
  • هەمەڕەنگ
  • شارەزایەکی بواری کەشناسی: سبەی بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

شارەزایەکی بواری کەشناسی: سبەی بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
شارەزایەکی بواری کەشناسی: سبەی بارانبارین دەستپێدەکاتەوە
0

لایک

ئاراس جەبار، شارەزای بواری كەشناسی بڵاویكردووەتەوە كە ئەمڕۆ یەكشەممە كەشی هەرێم بە سەقامگیری ئەمێنێتەوە و پلەكانی گەرما جێگیر ئەبن.

ئەو شارەزایەی بواری کەشناسی ئاماژەی بەوەشکردووە، لە بەرەبەیانی سبەی دووشەمە 31-10-2022 تا كاتەكانی ئێوارەی رۆژی سێشەمە 01-11-2022 لە ئەنجامی هاتنەوەی بارستە هەوایەكی شێدار لەدەریایی سوور بە ئاراستەی ناوچەكانمان ناسەقامگیری كەشوهەوا دەستپێدەكاتەوە كە خۆی لە چاڵاكبوونی هەورە تریشقە و تاوە بارانی پچڕ پچڕدا ئەبینێتەوە لە هەندێک كاتدا، بەتایبەتیش لە ناوچەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و باكووری ئیدارەی گەرمیان كاریگەری زیاتر ئەبێت و لەنێوان 2 تا 15 ملیمەتر زیاتر ئەگەری بارانبارین ئەبێت بەجیاوازی ناوچەكان.

هاوكات سەبارەت بەناوچەكانی دیكەی هەرێم دەڵێت، “بەگشتی حاڵەتەكە لاوازە و ئاسمان زیاتر دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور لەگەڵ ئەگەری نمە باران بۆ بارانێكی كەم و روودانی هەورە بروسكەدا لەهەندێک كات و ناوچەدا.