ئێوارەی ئه‌مڕۆ پێنجشەممە 27-10-2022، مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە رێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی هەڵبژێردراوی عێراق کرد.
لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا بارزانی وێڕای راگەیاندنی پشتگیریی خۆی بۆ ناوبراو، پیرۆزبایی لە سەرۆکوەزیرانی تازەی عێراق كرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و جەختی لە هەماهەنگیی نێوان هەردوولا کردەوە.
جێی باسه، ئەمشەو په‌رله‌مانی عێراق به ئاماده‌بوونی 253 په‌رله‌مانتار و به ده‌نگی زۆرینه‌ی ره‌ها متمانه‌ی به‌خشییه كابینه وه‌زارییه‌كه‌ی محه‌مه‌د شیاع سوودانی و وه‌زیره به‌ربژێره‌كانی و دواتریش هه‌ر له هۆڵی په‌رله‌مان سوێندی یاساییان خوارد.