ئەعرەجی و وەزیری دەرەوە پرسی کۆتاییهاتنی کەمپی هۆل تاوتوێ دەکەن
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • ئەعرەجی و وەزیری دەرەوە پرسی کۆتاییهاتنی کەمپی هۆل تاوتوێ دەکەن

ئەعرەجی و وەزیری دەرەوە پرسی کۆتاییهاتنی کەمپی هۆل تاوتوێ دەکەن

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
ئەعرەجی و وەزیری دەرەوە پرسی کۆتاییهاتنی کەمپی هۆل تاوتوێ دەکەن
0

لایک

ئەمڕۆ چوارشەممە، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لەگەڵ وەزیری دەرەوە کۆبوونەوە و پرسی کۆتاییهاتنی کەمپی هۆل لە سووریا تاوتوێکرد.

نووسینگەی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق رایگەیاند، “قاسم ئەعرەجی، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لەگەڵ فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق کۆبوونەوە و تاوتوێی دۆسیەی کۆنتڕۆڵکردنی سنوورەکان و رێگریکردن لە قاچاخچێتی و دزەکردنی ماددە هۆشبەرەکانیان کرد”.

جێی باسە، جەخت لەوەکراوەتە کە عێراق پێداگری دەکات لەسەر داخستنی کەمپی هۆل و بەهێزکردنی ئاشتی و ئاسایش و پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات.