کەسێک لە گەرمیان دەدرێتەبەر دەستڕێژی گولـلە و گیان لەدەستدەدات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • کەسێک لە گەرمیان دەدرێتەبەر دەستڕێژی گولـلە و گیان لەدەستدەدات

کەسێک لە گەرمیان دەدرێتەبەر دەستڕێژی گولـلە و گیان لەدەستدەدات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
کەسێک لە گەرمیان دەدرێتەبەر دەستڕێژی گولـلە و گیان لەدەستدەدات
0

لایک

شەوی رابردوو لەنزیک قەڵای شێروانەی گەرمیان لەناو ئۆتۆمبێلێکەوە دەستڕێژی گولـلە لە هاووڵاتییەک دەکرێت و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیان لەدەستدەدات.

عەلی جەمال قدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەمشەو هاووڵاتییەک بەناوی (داود سلێمان حەیان) لەدایکبووی 1991 بەبرینداری هێنرایە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار کەبەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە بریندارببوو.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەوتەی کەسوکاری ناوبراو لەگەڵ هاوڕێیەکی لەنزیک قەڵای شێروانە بووە لەنێو ئۆتۆمبێلێکی نەناسراوەوە تەقەی لێکراوە و برینداربووە، دوای چارەسەری پێویست بەهۆی سەختی برینەکەیەوە رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا بەڵام پێش گەیشتنی بە سلێمانی گیانی لەدەستدا.

قدوری دەشڵێت، لەئێستادا پۆلیس دەستی بەلێکۆڵینەوە کردووە و گەڕان بەدوای ناسنامەی تۆمەتبار دەستی پێکردووە.