کەسێک لە بابل دەکوژرێت و لەناو ئۆتۆمبێلەکەی دەسووتێندرێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • کەسێک لە بابل دەکوژرێت و لەناو ئۆتۆمبێلەکەی دەسووتێندرێت

کەسێک لە بابل دەکوژرێت و لەناو ئۆتۆمبێلەکەی دەسووتێندرێت

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
کەسێک لە بابل دەکوژرێت و لەناو ئۆتۆمبێلەکەی دەسووتێندرێت
0

لایک

پۆلیسی بابل دەستگیرکردنى دوو کەسی راگەیاند، کە هاووڵاتییەکیان کوشتووە، پاشان بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە سووتاندویانە بۆ ئەوەی تاوانەکە بشارنەوە.

رۆژی سێشەممە 25ـی تشرینی یەکەمی 2022، فەرماندەیی پۆلیسی بابل لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، لە دواى 72 کاتژمێر لە رووداوێکى کوشتن توانیویانە دوو کەس دەستگیربکەن، کە تۆمەتبارن بە ئەنجامدانى تاوانەکە.

پۆلیسی بابل ئاماژەى بەوەشداوە، ئەو دوو کەسە لە دواى کوشتنى هاووڵاتییەکە تەرمەکەیان خستووەتە نێو ئۆتۆمبێلى قوربانییەکە و ئاگریان تێبەرداوە، تاکو تاوانەکە بشارنەوە.

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، پاڵنەرى ئەو کوشتنە “تاوانکاریى بووە” و بەردەوامن لە لێکۆڵینەوەکان بۆ زانینى وردەکاریى زیاترى رووداوەکە.