رێککەوتنی نوێ لەنێوان هەرێم و بەغداد لەبارەی بەشەخۆراکی مانگانە کرا
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • رێککەوتنی نوێ لەنێوان هەرێم و بەغداد لەبارەی بەشەخۆراکی مانگانە کرا

رێککەوتنی نوێ لەنێوان هەرێم و بەغداد لەبارەی بەشەخۆراکی مانگانە کرا

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
رێککەوتنی نوێ لەنێوان هەرێم و بەغداد لەبارەی بەشەخۆراکی مانگانە کرا
0

لایک

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم و حکومەتی فیدڕاڵ یاداشتێکی لەیەک تێگەیشتینیان واژۆ کرد و لەسەر چەند خاڵێك رێککەوتن.

ئەمڕۆ یەکشەممە، کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی لەسەردانێکدا بۆبەغداد لەگەڵ عەلا جبوری، وەزیری بازرگانی حکومەتی فیدڕاڵ کۆبووەوە و دوو یاداشتی لێک تێگەشتن لەنێوان هەردولادا واژۆکرا.

هەردوو وەزارەت لەسەر چەند خاڵێک رێککەوتن و ناوەرۆکی یاداشتەکانیش بریتی بوو لە:

1- گەڕاندنەوی ئەوبڕە پارەی لە هاوڵاتیان وەردەگیرێت بۆ خۆراک و ئارد بۆ بەغداد و لەبەرانبەردا بەغداد هەڵدەستێت بە سەرپەرشتی کردنی داگرتن وبارکردن و گەیاندنی خۆراک و ئارد بەهاوڵاتیان و تێچوەکەی دەکەوێتە ئەستۆی ئەو کۆمپانیایانە.

2- پێدانی پاداشتی مادی و هەموو جۆرە هاوکاریەک بۆ فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتیەکانی هەرێم ئەو بەڕێوەبەرایەتیانەی تایبەتمەندن بەو کارانە لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی.

3- دابین کردنی هەموو پێداویستیەکانی ئەو بەڕێوەبەرایەتیانە.

4- نۆژەنکردنەوەی کۆگاکانی خۆراک و دابین کردنی پێداویستی بۆیان و جگە لەوانە هەر پاداشت وهاوکاریەک بۆ فەرمانبەرانی شارەکانی تربێت ئەوانەی هەرێمیش بگرێتەوە.

5- هەر لیژنەیەک پێک بێت بۆ بەدواداچوونی کاری بەڕێوەبەرایەتیەکانی ئەوبەڕێوەبەرایەتیە گشتیە دەبێت بەهەماهەنگی و ئاگاداری یەکتربێت و ئەندامێکی لیژنەکە لە هەڕێمی کوردستان دیاری بکرێت

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم و حکومەتی فیدڕاڵ یاداشتێکی لەیەک تێگەیشتینیان واژۆ کرد و لەسەر چەند خاڵێك رێککەوتن.