به‌ درێژایی سنووری عێراق – ئێران 25 ملیۆن مینی چێندراو هه‌ڵنه‌گیراونه‌ته‌وه‌
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • به‌ درێژایی سنووری عێراق – ئێران 25 ملیۆن مینی چێندراو هه‌ڵنه‌گیراونه‌ته‌وه‌

به‌ درێژایی سنووری عێراق – ئێران 25 ملیۆن مینی چێندراو هه‌ڵنه‌گیراونه‌ته‌وه‌

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
به‌ درێژایی سنووری عێراق – ئێران 25 ملیۆن مینی چێندراو هه‌ڵنه‌گیراونه‌ته‌وه‌
0

لایک

روانگەی عێراقی سەوز كە لە بواری ژینگەدا كاردەكات دەڵێت، 25 ملیۆن مین لە سنوورەكانی عێراق و ئێراندا ماونەتەوە و تێچووی هەڵگرتنەوەی هەر مینێک زیاتر لە 300 دۆلارە.

ئاماری رێكخراوەكە ئاشكرایكردووە، نزیكەی سێ ملیار مەتر دووجا زەویی عێراق بە مین چێندراوە و، 234 ملیۆن و 500 هەزار مەتر دووجا لەو زەوییانە دەكەونە سنووری سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و راپەڕینەوە و بە مین و تەقەمەنیی جۆراوجۆر چێندراون.

روانگەی عێراقی سەوز ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە “هەرێمی كوردستان بەدەرنییە لە مینی چێندراو، بەڵام ئەو مینانەی لە باشوور هەن ژمارەیان زۆرترە لە مینەكانی كوردستان”.

ئاماری رێكخراوەكەی بواری ژینگە راشیگەیاندووە، رژێمی پێشووی عێراق ئەو مینانەی لە چەندین وڵاتەوە هاوردەكردووە، دیارترینیان بەلجیكا و چین و رووسیان.

لەبارەی تێچووی پاككردنەوەی خاكی بە مین چێندراوەوە، روانگەی عێراقی سەوز دەڵێت، “هەڵگرتنەوەی یەك مین 300 تا هەزار دۆلاری تێدەچێت و تێچووی پشكنینی یەک مەتر دووجای خاك سێ بۆ حەوت دۆلارە”.