پۆلیسی هەولێر کەسێک بەتۆمەتی دزیکردن دەستگیر دەکات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • پۆلیسی هەولێر کەسێک بەتۆمەتی دزیکردن دەستگیر دەکات

پۆلیسی هەولێر کەسێک بەتۆمەتی دزیکردن دەستگیر دەکات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
پۆلیسی هەولێر کەسێک بەتۆمەتی دزیکردن دەستگیر دەکات
0

لایک

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر(ئەربیل) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بە دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک کردووە، کە پێشتر لەبەردەم پارکی سامی عەبدولرەحمان و دادگای هەولێر پارە و کەلوپەلی لەنێو چەندین ئۆتۆمبێل دزیوە.

دەقی راگەیەندراوەکەی پۆلیسی هەولێر:

بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی باکوور، تۆمەتبارێکیان بەناوی (م. ن. ح) دەستگیر کرد بەتۆمەتی دزینی پارە و کەلوپەلی نێو چەندین ئۆتۆمبێل لە بەردەم دادگای هەولێر و پارکی سامی عبدالرحمان و پێش بارەگای پاسەپۆرت، تۆمەتبار دوای دەستگیرکردنی دانینا بەچەندین تاوانی لەم شێوەیە.

پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ رێکخرا و بەڕێز دادوەر بەپێی ماددە (446) لەیاسای سزادان بڕیاری راگرتنی تۆمەتباری دەرکرد.