وه‌زیری په‌روه‌رده‌: به‌ بڕیاری سەرۆکی حکومەت گوژمەیەکی تایبه‌ت بۆ پەرەپێدان و دروستکردنی قوتابخانەکان تەرخانکراوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • وه‌زیری په‌روه‌رده‌: به‌ بڕیاری سەرۆکی حکومەت گوژمەیەکی تایبه‌ت بۆ پەرەپێدان و دروستکردنی قوتابخانەکان تەرخانکراوە

وه‌زیری په‌روه‌رده‌: به‌ بڕیاری سەرۆکی حکومەت گوژمەیەکی تایبه‌ت بۆ پەرەپێدان و دروستکردنی قوتابخانەکان تەرخانکراوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
وه‌زیری په‌روه‌رده‌: به‌ بڕیاری سەرۆکی حکومەت گوژمەیەکی تایبه‌ت بۆ پەرەپێدان و دروستکردنی قوتابخانەکان تەرخانکراوە
0

لایک

وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، لەسەر بڕیاری مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم، گوژمەیەکی تایبه‌ت بۆ پەرەپێدان، دروستکردنی قوتابخانەکان و نۆژەنکردنەوەیان تەرخانکراوە.

ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە رایگەیاند، کابینەی نۆیەمی حكومه‌تی هه‌رێم 65 قوتابخانەی نوێی دروستکردووە و 865 قوتابخانەشی نۆژەنکردووەتەوە.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، لەسەر بڕیاری سەرۆکی حکومەت بودجەیەکی تایبەت بۆ پەرەپێدان و دروستکردنی قوتابخانەکان تەرخانکراوە.