هەولێر.. لە رووداوێکی هاتووچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • هەولێر.. لە رووداوێکی هاتووچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا

هەولێر.. لە رووداوێکی هاتووچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
هەولێر.. لە رووداوێکی هاتووچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا
0

لایک

شەوی رابردوو لەسەر شەقامی 120 مەتری، رووداوێکی هاتووچۆی لەجۆری پێکدادان روویدا و لە ئەنجامدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا، لە لێکۆڵینەوەکانیشدا دەرکەوت کە شۆفێری یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان بڕێکی زۆری ماددەی کحولی خواردبووەوە و بەوهۆیەش لێخوڕینەکەی بەبێئاگاییەوە ئەنجامدابوو.

فازل حاجی، وتەبێژی هاتووچۆی پارێزگای هەولێر لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، کاتژمێر 9:00ی ئەمشەو، لەسەر شەقامی خەدەمی 120مەتری، هیۆندایەکی تایبەت بەهۆی تیژڕۆیی کۆنتڕۆڵی لەدەستدا و چووە رێڕەوی بەرامبەر و لەوێ خۆی کێشا بەتاکسییەکی نیسان، کە ئەندامانی یەک خێزانی تێدابوو.

دوو کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکی تریش بەسەختی زامداربوو
ئەوەش هاتووە، لەو رووداوە پێکدادانەکە رووبەڕوو بوو، لەدەرەنجامی خۆپیاکێشانەکەش دوو کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکی تریش بەسەختی زامداربوو کە سەرجەمیان شۆفێر و سەرنشینی تاکسیەکە بوون.

وتەبێژی هاتووچۆی پارێزگای هەولێر لەبارەی لایەنی کەمتەرخەمی رووداوەکەش دەڵێت، لەکاتی لێکۆلینەوە و پشکنینی هیۆندایەکە دەرکەوت کە شوفێرەکە “بڕێکی زۆری ماددەی سەرخۆشکەری خواردبووەوە، کە ئەمەش وایکردبوو لێخوڕینەکەی بەبێئاگایی بێت، بۆیە دەڵێین تکایە لەژێر کاریگەری ماددەی سەرخۆشکەر بەهەر بڕێک بێت لێخوڕین مەکەن، چونکە ماڵوێرانیەکان لەدوای خواردنەوە دەستپێدەکەن”.