وەزارەتی بەرگری عێراق: ناونووسین بۆ کۆلێژی سەربازی دەستیپێکرد
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • وەزارەتی بەرگری عێراق: ناونووسین بۆ کۆلێژی سەربازی دەستیپێکرد

وەزارەتی بەرگری عێراق: ناونووسین بۆ کۆلێژی سەربازی دەستیپێکرد

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
وەزارەتی بەرگری عێراق: ناونووسین بۆ کۆلێژی سەربازی دەستیپێکرد
0

لایک

وەزارەتی بەرگری عێراق رایگەیاند، دەروازەی وەرگرتنی خولی ئەفسەری ژمارە 113ـی کۆلێژی سەربازی رۆستەمیەی بە رووی دەرچووانی ئامادەیی بەشەکانی زانستی و وێژەیی و بازرگانی و پیشەسازی ساڵی خوێندنی 2020– 2021 و ساڵی خوێندنی 2021– 2022 کردەوە.

لەمبارەیەوە، وەزارەتی پێشمەرگە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تیایدا هاتووە، دوای پەیوەندی کردن و هەماهەنگیی فەریق روکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ وەزارەتی بەرگری عێراق رەزامەندی پێویست وەرگیرا بە وەرگرتنی رێژەیەک لە هاووڵاتیانی هەرێم لە کۆلێژی سەربازی رۆستەمیە لە بەغداد.

مەرجەکانی پێشکەشکردن بۆ کۆلێژی سەربازی رۆستەمیە:

  • پێشکەشکار عێراقی بێت و لەدایک و باوکێکی عێراقی لەدایک بووبێت.
  • تەمەنی لە (18) ساڵ کەمتر نەبێت و لە (22) ساڵ زیاتر نەبێت، ئەو کەسانەش کە ماوەی سێ ساڵە لە بەشی سەربازیدا خزمەت دەکەن و دەیانەوێت فۆڕمی خوێندن پڕبکەنەوە، نابێت تەمەنیان لە (24) ساڵ زیاتر بێت.
  • رەفتار و سیڤی باش بێت.
  • هەڵگری بڕوانامەی خوێندنی ئامادەیی بێت لە لقەکانی زانستی یان وێژەیی بۆ ساڵی خوێندنی (2020 – 2021/ 2021 – 2022)، هەروەها کۆنمرەی کەمتر نەبێت لە (70%).
  • داواکاری دەرچووی ئامادەیی لە لقە بازرگانی و پیشەسازییەکان بۆ بەشەکانی (ئۆتۆمبێل، کارەبا، ئەلیکترۆنی) بۆ ساڵی خوێندنی (2020 – 2021/ 2021 – 2022)، پێویستە کۆنمرەی کەمتر نەبێت لە (80%).
  • کوڕ و کچی شەهید مەرجی کۆنمرە نایانگرێتەوە.
  • لە چاوپێکەوتنی لیژنەی کێشەکان لە وەزارەتی بەرگری دەرچووبێت.
  • سەر بە هیچ حزب و بزوتنەوە و رەوت و لایەنێکی سیاسیی نەبێت.
  • هیچ پێشینەیەکی تاوانی (سەربازی، سیاسی، پەیوەندیدار بە شەرەف)ـەوە لە دادگای سەربازی نەبێت.
  • لە کۆلێژ و خولە سەربازییەکان نەکشابێتەوە و دەرنەکرابێت، هەروەها نابێت پێشتر لە سوپا رایکردبێت.
  • مەرجەکانی لەشجوانی و تەندروستی و سەلامەتی دەروونی هەبێت کە لەلایەن لیژنەی پزیشکی تایبەتمەندەوە بڕیاری لێدەدرێت.
  • باڵای لە 165 سانتیمەتر کەمتر نەبێت.