پۆلیسی سلێمانی سێ تۆمەتباری دەستگیرکرد کە هاووڵاتییەکیان بریندار کردبوو
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • پۆلیسی سلێمانی سێ تۆمەتباری دەستگیرکرد کە هاووڵاتییەکیان بریندار کردبوو

پۆلیسی سلێمانی سێ تۆمەتباری دەستگیرکرد کە هاووڵاتییەکیان بریندار کردبوو

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
پۆلیسی سلێمانی سێ تۆمەتباری دەستگیرکرد کە هاووڵاتییەکیان بریندار کردبوو
0

لایک

مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی رزگاری سێ‌ تۆمەتباریان دەستگیركرد كە هێرشیان كردبووە سەر هاووڵاتییەک و برینداریان كردبوو.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 16-10-2022، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌، “دوای ئەوەی هاووڵاتییەک سكاڵای تۆماركرد كە هێرشی كراوەتەسەر و تەقەی لێكراوە و بریندار بووە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دوای گەڕان و بەوادا چوونەكان توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی رزگارییەوە تۆمەتباران بدۆزرێنەوە و دەستگیربكرێن و دەستیش بگیرێت بەسەر ئەو چەكەدا كە بە تۆمەتباران بووە.

پۆلیسی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، لەئێستادا تۆمەتباران (ز ، غ ، م لەدایكبووی 1991، ش ، ب ، ن لەدایكبووی 1990، ب ، ن ، ع لەدایكبووی 1967، بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 405-31 لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.