مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له‌باره‌ی به‌ڕێوه‌چوونی دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی عێراق په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و رایده‌گه‌یێنێت، هێزه ئه‌منییه‌كانی راسپاردووه بۆ ئه‌وه‌ی ئاسایشی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان بپارێزن.
له په‌یامه‌كه‌ی كازمی هاتووه: لە کاتێکدا ئێمە پشتگیری لە تەواوکردنی شایسته دەستوورییه‌كان دەکەین بۆ کۆتاییهێنان بە قەیرانی سیاسی، ئێمە هێزه ئه‌منییه‌كانمان راسپاردووه بۆ دەستەبەرکردنی ئه‌من و ئاسایشی تەواو بۆ به‌ڕێوه‌چوونی دانیشتنی پەرلەمان.
ده‌شڵێت: بە تووندی هەر هەوڵێک بۆ ڕێگری‌کردن لە پرۆسەی دیموکراسی رەتدەکەینەوە.