نرخی نەوت لە دابەزینەکانی بەردەوامە، ئەمەش بەهۆی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار و سەرهەڵدانەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چین کە بە هۆکاری سەرەکیی دابەزینی نرخی نەوت دادەنرێن.
ئەمڕۆ سێشەممە 11-10-2022، نرخی نەوتی برێنت 57 سەنت دابەزی و هەر بەرمیلێک بە 95 دۆلار و 62 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
هەروەها، نرخی بەرمیلیک نەوتی رۆژئاوای تێکساس 55 سەنت دابەزی و بە 90 دۆلار و 58 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
هاوکات، نرخی زێڕیش بە جێگیری ماوەتەوە و هەر ئۆنسەیەک بە 1668 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.