پۆلیسی هەولێر دوو کەس بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەکات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • پۆلیسی هەولێر دوو کەس بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەکات

پۆلیسی هەولێر دوو کەس بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەکات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
پۆلیسی هەولێر دوو کەس بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەکات
0

لایک

پۆلیسی هەولێر(ئەربیل) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، پۆلیسی بنکەی شاوێس دوو کەسیان بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکردووە.

لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی هەولێر هاتووە، “بەشی پۆلیسی دەشتی هەولێر، بنکەی پۆلیسی شاوێس، دوو تۆمەتباریان بەناوەکانی (ا. ح. ا) و (ش. م. ا) دەستگیر کرد، کە سەرقاڵی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر بوون”.

ئەوەش هاتووە، “تۆمەتبارانی ئاماژەپێکراو، کە لە کاتی دەستگیرکردنیاندا دەست بەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەر و کەلوپەلی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکاندا گیرا، بە بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددە (30)ی هۆشبەرەکان لە یاسای سزادان، راگیران”.