بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ باڵیۆزی رووسیا لە عێراق کۆبوویەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ باڵیۆزی رووسیا لە عێراق کۆبوویەوە

بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ باڵیۆزی رووسیا لە عێراق کۆبوویەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ باڵیۆزی رووسیا لە عێراق کۆبوویەوە
0

لایک

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ باڵیۆزی رووسیا لە عێراق کۆبوویەوە و رایگەیاند، بەخۆشحاڵییەوە زەمینەیەکی لەبار بۆ گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن لە هەرێم هاتووەتە ئاراوە، هیواخوازم هەمووان بە گیانێکی نیشتمانی و بەرپرسیارانەوە لەپێناو گەل و قەوارەی هەرێم سازش لەسەر داواکارییەکانی یەکتر بکەن.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی یەکێتیی بڵاویکردەوە، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە ھەولێر(ئەربیل) پێشوازی لە ئێلبروس کوتراشیڤ، باڵیۆزی رووسیا لە عێراق کرد، لە دیدارێکدا کە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی ئامادەبوو، تیایدا گفتوگۆ لەسەر دوایین پێشهات و گۆڕانکارییە سیاسییەکان و تێپەڕاندنی ئەو دۆخە سیاسییە چەقبەستووەی عێراقی کە تێکەوتووە، کران.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا، بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، “لە هەرێمی کوردستان بەخۆشحاڵییەوە زەمینەیەکی لەبار بۆ گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن هاتووەتە ئاراوە و هیوادارم هەموومان بە گیانێکی نیشتمانی و بەرپرسیارانەوە لەپێناو گەل و قەوارەی هەرێمی کوردستان سازش لەسەر داواکارییەکانمان بکەین. بە وتارێکی نیشتمانی و وەک یەک تیم بچینە بەغداد لەپێناو داکۆکیکردن و پاراستنی مافە دەستوورییەکانمان”.

پەیوەست بە دۆخی سیاسی عێراقیش سەرۆکی یەکێتیی ئەوەشی خستەڕوو، “هەمووان هەڵوێستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەزانن و لەسەرەتاوە بەئاشکرا وتوومانە گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن بنەمای چارەسەرکردنی کێشەکانە. هەموو هەوڵەکانیشمان لەپێناو کۆکردنەوە و نزیککردنەوەی دەنگە جیاوازەکاندایە لەپێناو سەقامگیریی وڵات و بونیادنانی داهاتوویەکی گەشتر”.