نرخی نەوت و زێڕ بەرزبوویەوە

نرخی نەوت و زێڕ بەرزبوویەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
نرخی نەوت و زێڕ بەرزبوویەوە
0

لایک

دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، نرخی نەوت بە رێژەی 3٪ بەرزبووەوە. هەروەها نرخی ئۆنسەیەک زێڕیش بۆ 1663 دۆلار بەرزبووەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 03-10-2022، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت 2 دۆلار و 51 سەنت بەرزبووە و بە 87 دۆلار و 65 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

هەروەها نرخی نەوتی رۆژئاوای تێکساس 2 دۆلار و 39 سەنت بەرزبووەوە و بە 81 دۆلار و 88 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

هاوکات، نرخی زێڕ ئەم بەیانییە بە رێژەی 0.2٪ بەرزبووەوە و هەر ئۆنسەیەک بە 1663 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.