وەزارەتی نەوتی عێراق بڕی هەناردەکردنی نەوتی مانگی ئەیلوولی راگەیاند
  • TEBA KURDİ
  • ئابووری
  • وەزارەتی نەوتی عێراق بڕی هەناردەکردنی نەوتی مانگی ئەیلوولی راگەیاند

وەزارەتی نەوتی عێراق بڕی هەناردەکردنی نەوتی مانگی ئەیلوولی راگەیاند

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
وەزارەتی نەوتی عێراق بڕی هەناردەکردنی نەوتی مانگی ئەیلوولی راگەیاند
0

لایک

وەزارەتی نەوت عێراق بڕی نەوتی هەناردەکراوی مانگی ئەیلوولی ئاشکرا کرد، کە زیاتر لە 98 ملیۆن و 765 هەزار بەرمیل بووە و بەراورد بە مانگی پێشتر نزیکەی سێ ملیۆن بەرمیل کەمیکردووە. داهاتی نەوتیش لە ماوەی سێ مانگدا بە رێژەی 15% کەمیکردووە.

وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشکرای دەکات، لە مانگی ئەیلوولدا 98 ملیۆن و 765 هەزار و 153 بەرمیل نەوتیان هەناردە کردووە و داهاتی نەوتە هەناردەکراوەکەش گەیشتووەتە هەشت ملیار و 773 ملیۆن دۆلار.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق 96 ملیۆن و 445 هەزار و 421 بەرمیل لە کێڵگەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق هەناردە کراوە.

لە کێڵگەکانی کەرکوکیش دوو ملیۆن و 169 هەزار و 180 بەرمیل نەوت هەناردە کراوە، بەوەش بڕی ئەو نەوتەی لە مانگی رابردوودا لە کێڵگەکانی کەرکوک هەناردە کراوە زیاتر لە ملیۆنێک و 60 هەزار بەرمیل زیاتر بووە بەراورد بە مانگی ئاب.

داهاتەکانی عێراق لە هەناردەکردنی نەوت لە مانگی تەمووزی ئەمساڵ 10 ملیار و 368 ملیۆن و 352 هەزار دۆلار بووە. لە کاتێکدا لە مانگی ئەیلوولدا ئەو داهاتانە بۆ هەشت ملیار 773 ملیۆن دۆلار کەمیکردووە.