ئەمرۆ یەکشەممە 02-10-2022، بەرێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، دوو تۆمەتبار بەهۆی هەڕەشەکردن بە بڵاوکردنەوەی وێنەو ڤیدیۆی تایبەت بە ئافراتێک، لەلایەن مەفرازەکانی بنکەی پۆلیسی ئیبراهیم ئەحمەد دەستگیرکران.
پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند،”دوای ئه‌وه‌ی ژنێک له بنكه‌ی پۆلیسی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د سكاڵای تۆماركرد كه دوو تۆمه‌تبار هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌و ڤیدیۆ تایبه‌تییه‌كانی لێده‌كه‌ن، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌ستپێكرد بۆ دۆزینه‌وه و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبار”.
ئەوەش هاتووە، “دوای وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر، توانرا هه‌ردوو تۆمه‌تبار بدۆزرێنه‌وه و له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی ئیبراهیم ئه‌حمه‌ده‌وه ده‌ستگیربكرێن”.
هاوکات، “هه‌ردوو تۆمه‌تبار (ر، ج، س) و (ر، س، ع) له‌ئێستادا به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی (2) له‌یاسای خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیكردن راگیراون و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه”.