دوای تەواوبوونی خۆپیشاندانەکانی تشرین، بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە شەقامەکانی بەغداد بە قەرەباڵغییەکی زۆر بەخەبەر بوویەوە، دوای ئەوەی بەبۆنەی یادی سێ ساڵەی خۆپیشاندانەکانی تشرینی یەکەمی 2019 بەشێکی زۆری شەقام و پردەکان لەو پارێزگایە داخرابوون.
ئەمڕۆ دوای کرانەوەی رێگاوبانە داخراوەکانیی بەغداد کە هاتووچۆی بە تەواوی راگرتبوو، فەرمانبەران و هاووڵاتییانی بەغداد بەشێوەیەکی ئاسایی دەستیان بەژیان کردەوە.
جێی باسە، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغداد شەوی رابردوو کرانەوەی گشت رێگاوبانە داخراوەکای بەغدادی راگەیاند، جگە لە پردەکانی کۆماری و سنەکە لە ناوەڕاستی پایتەخت.