پێنج کەس لە رووداوێکی هاتووچۆدا گیانیان لەدەستدا
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • پێنج کەس لە رووداوێکی هاتووچۆدا گیانیان لەدەستدا

پێنج کەس لە رووداوێکی هاتووچۆدا گیانیان لەدەستدا

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
پێنج کەس لە رووداوێکی هاتووچۆدا گیانیان لەدەستدا
0

لایک

ئەمرۆ شەممە 01-10-2022، به‌ڕێوه‌به‌ری هاتووچۆی قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان رایگه‌یاند، لەمیانی پێکدادانی نێوان دوو ئۆتۆمبێل لەسەر رێگای نێوان دەربەندیخان – سلێمانی پێنج کەس گیانیان لەدەستدا.

مقه‌ده‌م جاسم محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری هاتووچۆی ده‌ربه‌ندیخان، بە ئاژانسێکی میدیای راگەیاند، ئەمرۆ کاتژمێر 11:00 لە نزیک گوندی سیادە لە ئەنجامی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی بارهەڵگر و تۆیۆتا پێنج کەس گیانیان لە دەستدا کە سەرجەمیان سەرنشینی ئۆتۆمبێلە تایبەتەکە بوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، “سه‌رجه‌م سه‌رنشینه‌كان كه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ پێده‌چێت پێشمه‌رگه‌ بن و جلوبەرگی سه‌ربازیان له‌به‌ره‌ و تا ئێستا ناسنامه‌كانیان نه‌خراوه‌ته‌ڕوو”.

وتیشی، تیمه‌كانی هاتووچۆ بۆ ده‌ستنیشانكردنی لایه‌نی خه‌تاباری ئه‌و رووداوه‌ له‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ن و هێڵكاری ده‌كه‌ن.