شانه‌ی راگه‌یاندنی سه‌ربازی عێراق داوا لە خۆپیشاندەران دەکات، ئه‌و كه‌سانه‌ی بۆمبی مۆلۆتۆڤ و چه‌كی تاپڕ دژی هێزه ئه‌منیه‌كان له‌ناو خۆپیشاندانه‌كانه‌وه به‌كارده‌هێنن، راده‌ستی هێزه‌كانیان بكه‌ن و ئارامی خۆپیشاندانه‌كه نه‌شێوێنن.
شانه‌ی راگه‌یاندنی سه‌ربازی له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، “هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێمه به‌رده‌وامن له كاركردن به ئاستێكی به‌رزی پیشه‌یی بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌رانی به‌غدادی پایته‌خت به‌بێ ئه‌وه‌ی چه‌ک هه‌ڵبگرن یان هیچ جۆره ئامرازێکی نەشیاو به‌كاربهێنن”.
ئەوەش هاتووە، “ده‌زگا ئه‌منییه‌كان تێبینی ئه‌وه‌یان كردووه كه شانه‌ی ده‌ستێوه‌ردان له‌ناو خۆپیشانده‌راندا بۆمبی مۆلۆتۆڤ و چه‌كی راوكردن (تاپڕ)ـیان به‌كارهێناوه و هێرشیان كردووه‌ته‌سه‌ر ئه‌و هێزانه‌ی ئه‌ركی پاراستنی خۆپیشانده‌رانیان پێ سپێردراوه، ئه‌مه‌ش پێشێلكردنی خۆپیشاندانی ئاشتیخوازانه”.
شانەکە داوای لە رێکخەرانی خۆپیشاندانەکە کردووە، “ده‌ستبه‌جێ ئه‌و كه‌سانه‌ی هێرشده‌كه‌نه‌سه‌ر هێزه ئه‌منیه‌كان و له‌ناو ریزی خۆپیشانده‌راندان، راده‌ستی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان بكه‌ن، بۆئه‌وه‌ی رێڕه‌وی خۆپیشاندانه‌كه بپارێزن و رێگری بكه‌ن له خراپ به‌كارهێنان بكه‌ن له‌لایه‌نی كه‌سانی تێكده‌ره‌وه”.