جەنەڕاڵ محه‌مه‌د باقری، سوپاسالاری ئێران رایگه‌یاند، ئەگەر ئەمریکییەکان لە دژی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێران هەنگاو بنێن، ئەوا هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران وەڵامی ئەو کارە دوژمنکارانە دەدەنەوە.
بەپێی ئاژانسی تەسنیم-ی ئێرانی، جەنەڕاڵ محه‌مه‌د باقری له‌باره‌ی خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی ئێران له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مریكاوه له هه‌رێم، رایگه‌یاند، “ئەمریکییەکان هەنگاو بنێن لە دژی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەی ئێران، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران وەڵامی ئەو کارە دوژمنکارانە دەدەنەوە، ئێمه مافی وه‌ڵامدانه‌وه و رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكامان هه‌یه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، هێزە چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران زانیاری تەواو و دروستیان لەسەر بنكەكانی ئه‌مریكا له هەریر، هەولێر و دهۆک هەیە و وتی، “ئێمە ته‌نها مامەڵە لەگەڵ گروپه تیرۆریستەكان دەكەین و لەمكاتهدا هیچ كارێک لە دژی ئەمریكییەكان نییە، تۆڵەی ئەم کردارە تایبەتە بە گروپه چەکدارەکان”.
جەنەڕاڵ محه‌مه‌د باقری وتیشی، “بانگەشەی ئەمریكا سەبارەت بە لەناوچوونی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی جه‌نگی كۆماری ئیسلامیی ئێران دەیسەلمێنێت، كە ئەمریكا هاوكارە لەگەڵ تیرۆریستان و جوداخوازان و هاوكاری لەگەڵ ئەو گروپە جوداخواز و تیرۆریستیانە دەكات”.
سوپاسالاری ئێران ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، “ئامۆژگاری ئەو وڵاتانەی دراوسێی ده‌كه‌م کە بنکەکانی ئەمریکا و زایۆنیستیان لێیە، ئەگەر کارێکی دوژمنکارانە لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران، ئاسایشی نەتەوەیی و بەرژەوەندییە نەتەوەییەکان لە بنکەکانی ئەمریکاوە لە وڵاتانی دراوسێ رووبدات، ئێمە بە دڵنیاییەوە وەڵامی ئەو بنکانە ده‌ده‌ینه‌وه”.
جەختی لەوەشکردەووە، کە “دۆستایەتی ئێران لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ داب و نەریتی هەیە و ئەگەر رێز لەو داب و نەریتانە نەگیرێت، پێویستە چاوەڕێی وەڵامێکی لۆژیکی و توند لە ئێمە بکەن، بە مافی یاسایی خۆمانی دەزانین رووبەڕووی هەر کردەوەیەکی دوژمنکارانە ببینەوە و لە کاتی خۆیدا ئەم مافە بەکاردەهێنین”.