دەوڵەتی یاسا وادەی پێشكەشكردنی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق ئاشکرا دەکات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • دەوڵەتی یاسا وادەی پێشكەشكردنی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق ئاشکرا دەکات

دەوڵەتی یاسا وادەی پێشكەشكردنی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق ئاشکرا دەکات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
دەوڵەتی یاسا وادەی پێشكەشكردنی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق ئاشکرا دەکات
0

لایک

ئەندامێكی دەوڵەتی یاسا ئاشكرایكرد، محەمەد شیاع سودانی، كاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگی، دوای هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار و لەماوەی مانگێكدا كابینەی حكومەتەكەی رادەگەیەنێت.

حەیدەر موللا، لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەكرد، لەئێستادا لایەنەکانی هەرێم جۆرێک لە نزیكبوونەوە لەنێوانیاندا دروستبووە بۆ دیاریكردنی كاندیدی پۆستی سەرۆككۆمار.

موللا، وتیشی، ئەنجامدانی دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هەنگاوێكە بەرەو ئاڕاستە دروست و یاساییەكە، هەر دواكەوتنێكیش دەبێتە هۆكاری ئاستەنگ دروستبوون بۆ بەرژەوەندی هاووڵاتیان.

ماوەی نزیكەی ساڵێک دەبێت هەڵبژاردنی گشتی لەعێراق بەڕێوەچووە، بەڵام بەهۆی رێكنەكەوتنی لایەنەکانی هەرێم لەسەر دیاریكردنی كاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆككۆمار لەلایەک و ناكۆكی لایەنە شیعەكان لەسەر دیاریكردنی كاندیدی سەرۆكوەزیران، تائێستا كابینەی نوێی حكومەتی عێراق پێكنەهێنراوە.