محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، نابێت هیچ ناكۆكیه‌كی سیاسی ببرێتە دەرەوەی پەرلەمان، پێویسته په‌رله‌مان كارا بكرێته‌وه و كێشه و ململانێ سیاسییه‌كانی تیادا چاره‌سه‌ر بكرێت.
محه‌مه‌د حه‌لبووسی له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا رایگه‌یاند، “هیچ لێدوانێكی نه‌رێنیمان له‌سه‌ر كاندیدكردنی محه‌مه‌د شیاع سودانی نییه بۆ پۆستی سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراق”.
سه‌باره‌ت به كاره‌كانی په‌رله‌مان وتی، “ئێمه سوورین له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی كاره‌كانی په‌رله‌مان، ناكرێت ناكۆكی سیاسی له ده‌ره‌وه‌ی وه‌ره‌قه‌ی په‌رله‌مان به‌جێبهێڵرێت، پێویسته هه‌مووان به‌بێ هیچ مه‌رجێكی پێشوه‌خته به‌شداری گفتوگۆ بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كان له دامه‌زراوه‌ی یاسادانانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن، هه‌ربۆیه گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌رله‌مان پرسێكی پێویسته، یاسا داراییه‌كانمان په‌سه‌ندكردووه، پێویسته چاودێریی بكرێت، هه‌روه‌ها شوێنی لێكتێگه‌یشتنی سیاسی له‌ناو هۆڵی په‌رله‌ماندایه، گه‌ڕانه‌وه‌ی كاره‌كانمان، رێگه ده‌دات به گفتوگۆكردن له‌سه‌ر بابه‌تگه‌لی جۆراوجۆر و نابێت هیچ ناكۆكیه‌كی سیاسی لە ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان هه‌بێت”.
لەلایەکی دیکەوە حەلبووسی ئاماژەی بەوەداوە، “ئێمه په‌رۆشین بۆئه‌وه‌ی كاری یاسادانان و سیاسی بگهیێنینە دۆخێكی گه‌وره‌تر و سه‌قامگیرتر، كه‌واته سوودی زۆرینه چییه به‌بێ بوونی كۆده‌نگی و چۆن هه‌مووان به‌بێ بوونی یاسادانان، كاره‌كانیان جێبه‌جێده‌كه‌ن”.
راشیگەیاند، “ئێمه به‌دوای كۆكردنه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كاندا ده‌گه‌ڕێین، هه‌روه‌ها ده‌ستمانكردووه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌پێناو به‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجه‌دا، چاوه‌ڕێی رۆژانی داهاتووش ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ها بوار ده‌ده‌ین بۆ گفتوگۆ و لێكتێگه‌یشتنی زیاتر”.
محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق جەختی لەوەشکردەوە، “دانووستان بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت له‌ڕێگه‌ی لایه‌نه سیاسیه‌كانه‌وه ده‌ستیپێكردووه، هه‌روه‌ها گفتوگۆ له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی حكومه‌تی نوێ كراوه كه په‌یوه‌ست ده‌بێت به بارودۆخی ئابووری و ئه‌منی و ئاشتی كۆمه‌ڵگه‌وه، زۆرێک له بڕگه‌كانی تاوتوێكراون و گفتوگۆیان له‌سه‌ر كراوه”.