ئاسایشی سلێمانی چەند تۆمەتبارێک دەستگیردەکات کە دزیان لە چەند مزگەوتێک کردووە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • ئاسایشی سلێمانی چەند تۆمەتبارێک دەستگیردەکات کە دزیان لە چەند مزگەوتێک کردووە

ئاسایشی سلێمانی چەند تۆمەتبارێک دەستگیردەکات کە دزیان لە چەند مزگەوتێک کردووە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
ئاسایشی سلێمانی چەند تۆمەتبارێک دەستگیردەکات کە دزیان لە چەند مزگەوتێک کردووە
0

لایک

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی دەستگیرکردنی چوار تۆمەتبار رادەگەیێنێت کە سێ لە تۆمەتبارەکان لە دوو مزگەوت و چەند شوێنێکی دیکە دزییان کردووە و تۆمەتبارێکی دیکەش ماتۆڕسکیلی دزیوە و پاش پارچە پارچەکردنی ماتۆڕسکیلەکە ویستوویەتی لە بازاڕدا بیفڕۆشێتەوە.

بەپێی راگەیەندراوێکی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی کە ئەمڕۆ چوارشەممە 29-09-2022 بڵاویکردووەتەوە، سێ لە تۆمەتبارەکان بەناوی (د،و،ع)، (م،ج ،ح) و (ھ ،ھ، ئ) “دانیشتووی ناحیەی تەکیەی کاکەمەندن لە سنووری قەزای چەمچەماڵ کە باندێکی دزیکردنیان پێکهێنابوو لە سلێمانی و دزییان لە چەند مزگەوت و شوێنی دیکە کردووە.

ئەو شوێانەی کاری دزیان تیادا ئەنجامداوە:

  • مزگەوتی “رەحمان” لە گەڕەکی کانیکوردە
  • مزگەوتی “فیردەوس” لە گەڕەکی راپەڕین
  • گۆڕەپانێکی چیمەنتۆ و چەو و لم کە “خاوەنداریەتییەکەی دەگەڕێتەوە بۆ مامی یەکێک لە تۆمەتبارەکان، لەگەڵ دزینی ماتۆڕسکیلی هاووڵاتیان”.

لەکاتی لێکۆڵینەوەدا یەکێک لە تۆمەتبارەکان ئاشکرای کردووە کە “لەلایەن تۆمەتبار (ھ،ھ ئ) دەستدرێژی سێکسیی کراوەتەسەر”.

یەکێکی دیکە لە تۆمەتبارە دەستگیرکراوەکان، ماتۆڕسکیلی هاونیشتمانییانی دزیوە و ویستوویەتی پارچەکانی لە بازاڕدا بفرۆشێتەوە.

ئاسایشی سلێمانی دەڵێ، هێزەکانیان لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی “تۆمەتبارێکی دیکە بەناوی (ج، ئ،ج) ، دانیشتووی گەڕەکی پیرادییەکانی ناحیەی شۆڕشیان دەستگیرکردووە کە هەستاوە بەدزینی ماتۆڕسکیلی هاووڵاتیان و پاش تەلەفۆنکردن و پارچەپارچەکردنیان ویستوێتی لەبازاڕدا بیفرۆشێتەوە”.

ئاسایش دەشڵێت، تۆمەتبارەکان سەرجەمیان لەسەر داوای یاسایی هاووڵاتیان و بەبڕیاری دادوەری دادگەی لێکۆڵینەوە بەپێی ماددەکانی 393 و 446 لە یاسای سزادان گیراون و راگیراون لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

ئاسایشی سلێمانی ئاماژەی بەوەش داوە کە ماتۆڕسکیلێک و چەندین پارچەی ماتۆڕسکیل کە دزرابوون لەلایەن تۆمەبارەکانەوە و چەندین کەلوپەلی سەربازیش بەبڕیاری دادوەر لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستیبەسەردا گیراوە.