وەزارەتی خوێندنی باڵا مۆڵەتی خوێندنی فەرمانبەرانی راگرت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • وەزارەتی خوێندنی باڵا مۆڵەتی خوێندنی فەرمانبەرانی راگرت

وەزارەتی خوێندنی باڵا مۆڵەتی خوێندنی فەرمانبەرانی راگرت

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
وەزارەتی خوێندنی باڵا مۆڵەتی خوێندنی فەرمانبەرانی راگرت
0

لایک

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە بڕیارێک مۆڵەتی خوێندنی ماستەر و دکتۆرای بۆ بەشێک لە فەرمانبەران راگرت و دەڵێت، “مۆڵەتەکان رابگرن تا ئاگادارتان دەکەینەوە”.

لە نووسراوەکە وەزارەتی خوێندنی باڵادا کە ئاراستەی سەرجەم زانکۆکانی هەرێم کراوە هاتووە، “بە فەرمی پێتانڕادەگەیەنین ئەو فەرمانبەرانەی بە فەرمانی وەزارەت مۆڵەتی خوێندنیان وەرگرتووە بۆ خوێندنی (ماستەر و دکتۆرا) بۆ ساڵی 2022، بڕوانامەی پێشوویان یەکسانکراوە بەڵام لەلایەنی کارگێڕی بۆیان هەموار نەکراوە و هیچ ئیمتیازاتێکی داراییان بۆ خەرجنەکراوە، ئەو مۆڵەتانە رابگرن تا ئاگادارتان دەکەینەوە”.