ئەمرۆ چوارشوممە 28-09-2022، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم له دانیشتنی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا لە دوو پەیوەندی تەلەفۆنی جیادا، بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی متمانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، پیرۆزبایی ئاراستەی محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و موحسین مه‌نده‌لاوی بۆ هه‌ڵبژاردنی به جێگری یه‌که‌می سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق کرد.
هاوکات، نێچیرڤان بارزانی لەمیانی پەیوەندیە تەلەفۆنییەکەیدا هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ حه‌لبووسی و مه‌نده‌لاوی و کار و ئه‌رکه‌کانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق خواست و جه‌ختی له پاراستنی سه‌قامگیری و پێویستیی وڵات به کاری پێکه‌وه‌یی و تێپه‌ڕاندنی ته‌حه‌دی و سه‌ختییه‌کانی به‌رده‌م پرۆسه‌ی سیاسیی وڵات به گفتوگۆ و لێکگه‌یشتن کرده‌وه.
جێی باسە، محه‌مه‌د حه‌لبووسی و موحسین مه‌نده‌لاوی سوپاس و پێزانینیان بۆ په‌یوه‌ندی و پیرۆزباییی نێچیرڤان بارزانی ده‌ربڕی.