مسته‌فا كازمی، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان و سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراق ژماره‌یه‌ک راسپارده‌ی له‌باره‌ی بۆردومانه‌كه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆی سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غداد ده‌ركرد و داوای به‌دواداچوون و ده‌ستگیركردنی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و هێرشه مووشه‌كیه‌ی نزیک باره‌گای ئه‌نجومنی نوێنه‌رانی کردووە.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆکوه‌زیران، سه‌رجه‌م هێزه ئه‌منیه‌كان لەلایەن خودی کازمییەوە راسپێردراون، به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون و ده‌ستگیركردنی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و هێرشه مووشه‌كیه‌ی كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ كرایه سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وز، هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستیی پابه‌ندبوونی هێزه ئه‌منییه‌كان كرده‌وه بهئهركهكان له پاراستنی دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت و موڵک و ماڵی گشتی و تایبه‌ت و خۆپیشانده‌رانی ئاشتیخوازانه.
کازمی داوای له خۆپیشانده‌ران كردووە پابه‌ند بن به رێگه‌ی ئاشتیخوازی و رێنمایی هێزه ئه‌منییه‌كان سه‌باره‌ت به شوێنه‌كانی خۆپیشاندان.
لەمبارەیەوە، سەرۆکوەزیرانی عێراق جارێكی دیكه بانگه‌وازی دیالۆگ بۆ سه‌رجه‌م هێزه سیاسییه‌كان ده‌كات به‌مه‌به‌ستی ده‌رچوون له قه‌یرانی ئێستا، هه‌روه‌ها داودهكات، پشتیوانی ده‌وڵه‌ت و داموده‌زگاكانی بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانیان بكه‌ن و هاووڵاتیان له ململانێ سیاسییه‌كان به‌دووربگرن و ئاسایش و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی بپارێزن.
جێی باسە، شانه‌ی راگه‌یاندنی سه‌ربازی عێراق رایگەیاندووە، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ بۆ جاری دووەم بۆردومانی ناوچەی سەوز لەبەغداد کرا، له ئه‌نجامیشدا حه‌وت كه‌س برینداربوون.