باره‌گای بارزانی لە راگەیەندراوێکدا سه‌ركۆنه‌ی بۆردومانه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێرانی بۆسه‌ر ناوچه‌كانی هه‌رێم كرد و تیایدا رایگەیاند، “مووشهكکبارانكردن و په‌لاماردان چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ناكات و پێویسته چیتر په‌نا بۆ ئه‌و جۆره كرده‌وانه نه‌بردرێت كه جگه له تاوانكاری و ناسه‌قامگیری هیچی لێ به‌رهه‌م نایه‌ت”.
باره‌گای بارزانی لە راگەیەندراوێکدا روونیکردووەتەوە، “ئه‌وه بۆ جاری چه‌نده‌مه هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌وێته ژێر په‌لاماری مووشه‌كی و بۆردومانی هێزه‌كانی ئێران، ئیدانه‌ی ئه‌و په‌لامار و بۆردومانانه ده‌كه‌ین چونكه بووەتەهۆی كوشتن و برینداربوونی هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی و ژن و منداڵی بێ‌تاوان و ئه‌وه له راستیدا تاوانكارییه”.
ئەوەشی دووپاتکردووەتەوە، “ئه‌و په‌لامار و بۆردومانانه پێشێلكردنی بنه‌ماكانی دراوسێتی و دۆستایه‌تی و سه‌روه‌رییه و هیچ پاساوێک هه‌ڵناگرێت و له دژی به‌رژه‌وه‌ندی و سه‌قامگیریی هه‌رێمی كوردستانه”.
ئەوەش هاتووە، “داوا ده‌كه‌ین ده‌ستبه‌جێ ئه‌و په‌لامار و بۆردومانانه رابگیرێن و هه‌رێمی كوردستانیش چیتر نه‌كرێته گۆڕه‌پانی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی گرفت و ناكۆكییه ناوخۆییه‌كانی وڵاتانی دراوسێ”.