دەستلەکارکێشانەوەی حەلبووسی رەتکرایەوە و جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان هەڵبژێردرا
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • دەستلەکارکێشانەوەی حەلبووسی رەتکرایەوە و جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان هەڵبژێردرا

دەستلەکارکێشانەوەی حەلبووسی رەتکرایەوە و جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان هەڵبژێردرا

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
دەستلەکارکێشانەوەی حەلبووسی رەتکرایەوە و جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان هەڵبژێردرا
0

لایک

ئەندامانی پەرلەمانی عێراق دەستلەکارکێشانەوەی محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراقیان رەتکردەوە.

لەمیانی کۆبوونەوەی ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق، بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی پەرلەمان دەستلەکارکێشانەوەی محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراقی رەتکرایەوە.

لە کۆی 235 پەرلەمانتار کە لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی پەرلەماندا ئامادەبوون، تەنیا 13 پەرلەمانتاریان بە بەڵێ دەنگیان-دا و بەمەش دەستلەکارکێشانەوەی حەلبووسی بە زۆرینەی دەنگ رەتکرایەوە.

بڕگەیەکی دیکەی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق هەڵبژاردنی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان بوو، کە تیایدا بەزۆرینەی دەنگ موحسن مەندەلاوی، بۆ پۆستی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەڵبژێردرا.

موحسن مەندەلاوی لەسەر بازنەی پێنجی بەغدادی پایتەخت کورسی پەرلەمانتاری وەک کاندیدێکی سەربەخۆ بەدەستهێنا.