وەزیری تەندروستی ئاماری قوربانیانی هێرشی ئێران بۆسەر کۆیە و پردێ ئاشکرا دەکات
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • وەزیری تەندروستی ئاماری قوربانیانی هێرشی ئێران بۆسەر کۆیە و پردێ ئاشکرا دەکات

وەزیری تەندروستی ئاماری قوربانیانی هێرشی ئێران بۆسەر کۆیە و پردێ ئاشکرا دەکات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
وەزیری تەندروستی ئاماری قوربانیانی هێرشی ئێران بۆسەر کۆیە و پردێ ئاشکرا دەکات
0

لایک

بەپێی لێدوانی وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێم، لە ئاکامی هێرشی سوپای پاسداران بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی حزبی دیموکراتی کوردستان لە کۆیە و پارتی ئازادی کوردستان (پاک) لە میحوەری پردێ، 7 کەس گیانیان لەدەستداوە و 24ـی دیکەش برینداربوونە.

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەکرد، پێشبینی هەبوونی شەهیدانی زیاتر دەکرێ و تیمەکانی ئەمبوڵانس ئاستەنگی زۆریان هەیە و ناهێڵن بە تەواوی بچنە شوێنی رووداو و نزیک لە بریندارەکان.

ئەمڕۆ چوارشەممە 28ـی ئەیلولی 2022، بارەگا و کەمپی نیشتەجێبوونی خەڵکی سڤیلی حزبی دیموکراتی کوردستان لە کۆیە، کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە سلێمانی و پارتی ئازادی کوردستان (پاک) لە پردێ، بوونە ئامانجی هێرشی درۆنی و تۆپخانەیی سوپای پاسدارانی سەربە ئێران.

سوپای پاسدارانی ئێران بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکانی ئەمڕۆ راگەیاند و لە بەیاننامەیەکدا دووپاتی کردووەتەوە، “ئۆپەراسیۆنەکان تا لەناوبردنی هەڕەشە و بارەگای گرووپە تیرۆریستییەکان و پابەندی بەرپرسانی هەرێم بە بەرپرسیارێتیان، بەردەوام دەبن”.