دەست بە دابەشکردنی بەشەخۆراکی ئەلیکترۆنی کرا
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • دەست بە دابەشکردنی بەشەخۆراکی ئەلیکترۆنی کرا

دەست بە دابەشکردنی بەشەخۆراکی ئەلیکترۆنی کرا

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
دەست بە دابەشکردنی بەشەخۆراکی ئەلیکترۆنی کرا
0

لایک

وەزارەتی بازرگانی عێراق دابەشكردنی راستەوخۆی كارتی ئەلیكترۆنیی بەشەخۆراكی بەسەر خەڵكی گەڕەكی عەسكەری قوتابخانەكانی پارێزگای نەجەف رادەگەیەنێت.

پرۆژەی كارتی ئەلیكترۆنی پرۆسەیەكی كۆنتڕۆڵە لەلایەن بەشی پلاندانان لە وەزارەتی بازرگانی و دەركەوتنەكانی گەندەڵی لەناودەبات و بە یەكێک لە پرۆژە پێشكەوتووەكان دادەنرێت و دەتوانرێت لەلایەن زۆرێک لە فەرمانگەكانی حكومەتەوە پشتی پێببەسترێت بۆ خزمەتكردنی هاووڵاتی.

هەروەها پڕۆژەیەكە دەرفەتێكی نوێیە بۆ بەرزكردنەوەی سیستەمی كارتی بەشەخۆراک بۆ ئەوەی لەگەڵ پێشهاتەكانی ئەم دواییەدا بگونجێت و رێگری بكات لە حاڵەتەكانی دەستكاریكردن لە ژمارەی ئەو كەسانەی كە دەیانگرێتەوە، هەروەها هەڵبژاردنی باشترین چارەسەرەكان بۆ رووبەڕووبوونەوەی كێشەكان.

شایانی باسە بەكارهێنانی سیستمی كارتی ئەلیكترۆنی بەشەخۆراک كارئاسانی دەكات بۆ پێداچوونەوەی هاووڵاتی لەڕێگەی مۆدێرن بۆ پەیوەندیكردن لەبری پێداچوونەوە بە بەشەكان و بەدەركردنی رۆتین و كەمكردنەوەی كات بۆ هەموو شتێک كە پەیوەندی بەو كارتەوە هەیە لە حاڵەتی لەدایكبوون، مردن یان دابەشبوونی خێزان.