زاخۆ.. بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەت بەردی بناغەی چەند پرۆژەیەک دادەنرێت
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • زاخۆ.. بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەت بەردی بناغەی چەند پرۆژەیەک دادەنرێت

زاخۆ.. بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەت بەردی بناغەی چەند پرۆژەیەک دادەنرێت

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
زاخۆ.. بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەت بەردی بناغەی چەند پرۆژەیەک دادەنرێت
0

لایک

ئەمرۆ سێشەممە 27-09-2022، کاتژمێر 10:30، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم، لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، بەردی بناغەی چەند پرۆژەیەکی خزمەتگوزاری بە گوژمەی 26.5 ملیار دینار دادەنرێت.

پڕۆژەکان بریتین لە:

  • دروستکردنی جووتسایدی ئیبراھیم خەلیل – باچیکا.
  • دروستکردنی جادەی سەرەکی جووتساید لە ناحیەی دەرکار.
  • دروستکردنی جووتسایدی باتیفا.
  • دروستکردنی قوتابخانەیەک لە گەڕەکی ئەردەوان لە زاخۆ.
  • دروستکردنی قوتابخانە لە گوندی دەشتمرێ.
  • نۆژەنکردنەوەی بازاڕی کۆنی زاخۆ.