نرخی نەوت و زێڕ بەرزبوونەوەیان تۆمارکرد

نرخی نەوت و زێڕ بەرزبوونەوەیان تۆمارکرد

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
نرخی نەوت و زێڕ بەرزبوونەوەیان تۆمارکرد
0

لایک

دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا نرخی نەوت بەرزبووەوە. هەروەها نرخی زێڕیش بەهۆی وەستانی ئاڕاستەی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار، بەرزبووەوە.

بەرەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە 27-09-2022، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت 52 سەنت بەرزبووەوە و بە 84 دۆلار و 55 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی رۆژئاوای تێکساس 47 سەنت بەرزبووەوە و بە 77 دۆلار و 18 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

هاوکات، هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە رێژەی 0.3٪ بەرزبووەوە و بە 1631 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.